ناس کورد-
نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەهێز بازدانی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی مانگێکدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێگەى "investing" ى سعودى، نرخى زێڕ بە ڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەتەوە و گەیشتە سەروى 1700 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک و زیاتر لە 31 دۆلار بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ هاوکاتە لەگەڵ دابەزینى بەهاى دۆلار بەڕێژەى 0.4% و گەیشتن بە ئاستى 109.7 خاڵ لەبەرانبەر دراوە سەرەکییەکان.