گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

فوئاد حسێن پۆستێکى نوێی وەرگرت

2022.11.08 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
فوئاد حسێن پۆستێکى نوێی وەرگرت

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق چوار ئەنجومەنى پێکهێنا، لەناویاندا ئەنجومەنى وەزارى بۆ کاروبارى ئابورى کە لەلایەن فوئاد حسێنەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنى وەزیران (8-11-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆدا بڕیارى پێکهێنانى چوار ئەنجومەن دراوە کە پێکهاتووە لە، ئەنجومەنى ئابورى، ئەنجومەنى وەزارى بۆ کاروبارى وزە، ئەنجومەنى وەزارى بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەنجومەنى وەزارى بۆ گەشەپێدانى مرۆیی.

 

پێکهاتەى ئەنجومەنى ئابورى:

1- سەرۆک: وەزیرى دەرەوە

2-وەزیرى پلاندانان: ئەندام

3- وەزیرى دارایی: ئەندام

4- وەزیرى بازرگانى: ئەندام

5- وەزیرى کشتوکاڵ: ئەندام

6- وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى: ئەندام

7- وەزیرى پیشەسازى: ئەندام

8- ئەمیندارى گشتى ئەنجومەنى وەزیران: ئەندام

9- پارێزگارى بانکى ناوەندى: ئەندام

10- سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان: ئەندام

11- راوێژکارى ئابورى ئەنجومەنى وەزیران: ئەندام