ناس کورد-
وەزیری دارایی و وەزیری خوێندنی باڵا کۆبوونەوە و پرسی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارانیان تاووتوێ کرد، وەزارەتی دارایی دەڵێت، بڕیاری پێویستیان لەوبارەیەوە داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 2022/11/8، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی، لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی و ئابووری ڕۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە ناو دامودەزگاکانی حکومەت بەرز نرخاند لە پێگەیاندنی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان لە بازاڕی کار.
ئاماژە بەوەشکراوە، "هەردوولا تاووتوێی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانى وەزارەتی خوێندنی باڵاو گرفتەکانى خوێندکارانیان کرد و بڕیاری پێویستیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی کێشەکان و پاڵپشتى دارایی خوێندکاران دا."