گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی بڕیاردانی لەسەر سکاڵای خانەنشینانی هەرێم دیاریکرد

2022.11.08 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی بڕیاردانی لەسەر سکاڵای خانەنشینانی هەرێم دیاریکرد

ناس كورد-

ئەمڕۆ سێشەممە دووەم دانیشتنی دادبینی لە دۆسیەی سکاڵای خانەنشینانی ھەرێم لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بەڕێوەچوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی سەرچاوەیەکی ئامادەبوو لە دادگاکە، ئەمڕۆ سێشەممە (8ی تشرینی دووەمی 2022) دادگای باڵای فیدڕاڵی وتەی نوێنەری وەزارەتی دارایی عێراق (وەک لایەنی سێھەم) و سکاڵاکاران و پارێزەرەکانیانی وەرگرت و، کۆتایی بە دادبینی ھێنا و، رۆژی 23ی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ بڕیاردان لە دۆسییەکە.


بەشێک لە خانەنشینانی ھەرێم داوایان لەسەر ھەر یەکە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری تۆمار کردوە بەھۆی ئەوەی ئامادە نین یاسای خانەنشینیی یەکگرتو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی ھەموارکراو جێبەجێ بکەن، بەڵکو یاسایەکی ساڵی 2006ی عێراق جێبەجێ دەکەن کە ھەڵوەشاوەتەوە.

 

بەمەش زیانێکی زۆر بە خانەنشینانی شایستەی ھەرێم دەکەوێت و موچەکانیان زۆر کەمترە لە ھاوتاکانیان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق. ھەر بۆ نمونە نزمترین موچەی خانەنشینی لە ئاستی عێراق 500 هەزار دینارە، بەڵام لە ھەرێم 220 هەزار دینارە. ئەمە جگە لەوەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی ھەموارکراو دادپەروەرییەکی زۆر دروست دەکات لە نێوان موچە بەرز و نزمەکانی خانەنشینی.