ناس کورد-
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری خاوەن فڕنی صەمون و نانەواخانەکان دەکاتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن بۆ ئەوەی 50%ی کرێی کارەبایان بۆ دابشکێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی (سێشەممە 8-11-2022) ڕایگەیاند، "ئاگادارى سەرجەم خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەکەینەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانى دابەشکردنى کارەبا بکەن، بەمەبەستی کاری داشکاندنی (50%)ی پارەى خەرجى کارەباکانیان، کە بەپێى فەرمانى وەزارەتى کارەبا، لە (10/4/2022)ەوە جێبەجێ دەکرێت و دەیانگرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەى تا ئێستا بۆى نەکراوە، بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆیان ببەن تا کارى داشکاندنەکەیان بۆ بکرێت."