گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

2022.11.08 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان باران دەبارێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە 9- 11- 2022، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی، لە دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری باران بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک، سەنتەری دهۆک و سنووری پارێزگای هەولێر بە تایبەتی بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، هەروەها لە کاتەکانی شەو درەنگدا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی نمە بارانی کەمی دەبێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بەرزترین پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت: 

 

هەولێر : 25

سلێمانی : 22

دهۆک : 25

کەرکوک : 27

هەڵەبجە : 25

زاخۆ : 24

سۆران : 22

گەرمیان : 28