گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی داوا لە سودانی دەکات لە مالیکی دووربکەوێتەوە

2022.11.08 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی داوا لە سودانی دەکات لە مالیکی دووربکەوێتەوە

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "the hill"ی ئەمەریکی، محەممەد شیعە سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە، دیارترینیان دوورکەوتنەوەیە لە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و دوورکەوتنەوە لە ناڕەزایەتیی جەماوەری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئەمەریکییەکەدا، هاتووە، "دواجار و دوای ساڵێک لە قەیران و کێشمەکێش، حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، پێکهێنرا، هەرچەندە ئەوە کۆتایی بە قۆناغی چەقبەستوویی سیاسی هینا، بەڵام ڕوون نییە کە ئایا کابینەی نوێی سودانی دەتوانێت گۆڕانکاری بکات یان دۆخەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە".

 

محەمەد شیاع سودانی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پاڵپشتی دەکرێت کە لە کۆی 329 کورسیی پەرلەمان، 138 کورسی هەیە، لە بەرامبەردا ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر کە زۆرترین کورسی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێنا، هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی کۆماردا، ڕاپۆرتە ئەمەریکیەیە دەڵێت، " ئەمە لاوازی حکومەتە و ڕووداوێکی بێ پێشینەیە کە عێراق لە دوای گۆڕانکاری دیموکراسییەوە بەخۆیەوە نەیبینوە. 

 

ڕاپۆرتە ئەمەریکییەکە باس لەو گومانانە دەکات کە حکومەت بتوانێت گۆڕانکاری لە دۆخی عێراقدا بکات، ئەوەش بەهۆی نزیکی سودانی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، نوری مالیکی، کە سەردەمی دەسەڵاتی ئەو، عێراق ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "سەدرییەکان وەک پیاوی مالیکی سەیری محەمەد شیاع سودانی دەکەن و چاوەڕێی ئەوە دەکەن بەرژەوەندییەکانیان بکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە حکومەتی نوێ خۆی لە مالیکی دوور بخاتەوە و بڕوا بە خەڵک و لایەنەکان بهێنێت کە دوورە لەو شەڕانە."