ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڤیدیۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای کەسنەزان بڵاوکردەوە کە تێیدا دوو ماتۆڕسکیل گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر (7ی تشرینی دووەمی 2022) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 4:45 خولەکی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر- کەسنەزان لە نزیک فلۆریا سیتی، ماتۆرسکیلێک کە شوفێر و سەرنشینێکی لەسەر بوو، بە ئاڕاستەی پێچەوانەی شەقام دەڕۆیشت، کاتێک گەیشتە شوێن پێچێک کە پێچکردنەوە بەو ئاراستەیە قەدەغەیە، پێچی کردەوە بەبێ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک خێراییشی کەم بکاتەوە یان بوەستێت بۆ ئەو ئوتومبێلانەی کە لە شەقامی سەرەکی دەڕۆیشتن، بۆیە کەوتە سەر ڕێڕەوی شوفرلێتێکی تایبەت و پێکدادان دروستبوو".
دەشڵێت، "لە دەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێر و سەرنشینەکە هەردوکیان گیانیان لەدەستدا، لە لێکۆلینەوەش ماتۆرسکیل بەلایەنی خەتابار دانرا، چونکە بە ئاڕاستەی پێچەوانەی ڕۆیشتن هاتبوو، بە سەرپێچی چوبووە ناو شوێن پێچ، هەروەها نەوەستا بوو بۆ پێشینەی شەقامی سەرەکی".