گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

راوێژکارێکى بارزانى لەسەر سەرنەکەوتنى لەکۆنگرەى پارتى رونکردنەوە دەدات

2022.11.07 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارێکى بارزانى لەسەر سەرنەکەوتنى لەکۆنگرەى پارتى رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

مەسعود حەیدەر راوێژکارى مەسعود بارزانى رایگەیاند، ئەو بە ریزبەندی رێکخستنى پارتیدا نەرۆشتووە و هيچ مافێکى حزبی لەسەر کادرو ئەندامانی کۆنگرەی ئەو حزبە نەبووە، بۆیە وەک چەندین سەرکردەى دیکە دەرنەچووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود حەیدەر کە لەکۆنگرەى پارتى دەنگى پێویستى بۆ بوون بەئەندامى کۆمیتەى ناوەندى بەدەستنەهێنا لە راگەیەنراوێکدا وتى "چەندین سەرکردەو و وەزیر و کادری پێشکەوتوو سەرکەوتن یاوەریان نەبوو، منیش وەکو ئەوان".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

پەیامێک بۆ مەدرەسەی ئیرھابی فکری !

١- من بە ریزبەندی رێکخستن نەرۆشتووم و هيچ حەقێکی حزبیم لەسەر کادرو ئەندامانی کۆنگرەی پارتی نەبوو، بۆیە ھەر دەنگێکی کۆنگرە بۆ من بە قەد ھەزار دەنگە.

 

٢- متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی بە بەندە لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە و نوێنەرایەتی کردنی جەنابیان لە چەندین مەلەفی گرنگ لە عێراقدا گەورەترین شانازییە.

٣- چەندین سەرکردەو و وەزیر و کادری پێشکەوتوو سەرکەوتن یاوەریان نەبوو، منیش وەکو ئەوان.

 

٤- بوونم بە ئەندامی کۆنگرەو و کاندیدبوونم بۆ کۆمیتەی ناوەندی بە ئەمری جەنابی سەرۆک بارزانی ، سابیقەیەکی سیاسیە لە ناوچەکەو پەیامێکە کە پارتی و سەرۆک بارزانی رێز لە تێکۆشەران و نیشتمانپەروەران دەگرن و متمانە و مافی بوون بە ئەندامی سەرکردایەتیان ھەیە.

 

٥- بە نەفەسی کوردانە و نیشتمانپەروەرانە بە سەرۆکایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و لە رێگەی پارتیمان پێشمەرگە ئاسا لە گۆڕەپانی سیاسەتدا بەرگری لە دۆزی گەلەکەمان دەکەین و خزمەت بە خاک و گەلی کوردستان دەکەین.

 

مسعود حيدر

راوێژکاری سەرۆک مسعود بارزانى

٢٠٢٢/١١/٧