گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لە چ ناوچەیەک

سلێمانی؛ هەشت هەزار یەکەی نیشتەجیبوون بۆ کەمدەرامەتان دروست دەکرێن

2022.11.07 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ هەشت هەزار یەکەی نیشتەجیبوون بۆ کەمدەرامەتان دروست دەکرێن

ناس کورد-

سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینان، ڕایگەیاند، لەکۆی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکەی کە حکومەت دروستی دەکات، هەشت هەزاریان لە سلێمانی دەبن و دەشڵێت، زەوی بۆ تەرخانکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم سەردار، سکرتێتی کۆمەڵەی کرێنشینان (دووشەممە 7-11-2022) بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، "دوای سەردانی سەرۆکی شارەوانیی سلیمانی، خۆشبەختانە پیان ڕاگەیاندین کە لە کۆی ئەو 20 هەزار یەکەی نشتەجێبوونەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە بۆ کرێنشینان، هەشت هەزار یەکەی نشتەجێبوون بەر شاری سلیمانی دەکەوێت."

 

وتیشی، "لە ئێستا دا دوو پارچە زەوی دیاری کراوە و لەلایەن شارەوانیی سلیمانی زەوییەکان ئاڕاستەی دەستەی وەبەرهێنان کراوە کە شوێنەکان لە ڕێگەی تاسڵوجە و لە ڕێگەی تانجەرۆ دەبێت."