گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى ئاشکراکرا

بانکى ناوەندى فرۆشى دۆلار بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێنێت

2022.11.07 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندى فرۆشى دۆلار بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێنێت

ناس کورد-

 

بانکى ناوەندى عێراقى فرۆشى دۆلارى بۆ 80 ملیۆن دۆلار کەمکردەوە کە نزمترین ئاستە لەماوەى چەندین ساڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکانى بانکى ناوەندى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ 80 ملیۆن و 337 هەزار و 582 دۆلار خراوەتە مەزادەوە، کە تەنها شەش ملیۆن و 800 هەزار دۆلارى بەشێوەى کاش بووە.

 

سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ "ناس" وتى ئەو بڕە کەمترینە لەماوەى چەندین ساڵدا، ئەوەش هەنگاوێکى بانکەکەیە دواى ئاشکرابوونی چەند تۆڕێکى گەندەڵى و دیارنەمانى پارە و تێوەگلانى چەندین دامەزراوە و کەسایەتى.

 

me_ga.php?id=5817