ناس کورد-
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانى هەرێم رایگەیاند، بڕیارە بەغدا بڕی 400 ملیار دینار بۆ مانگەکانی 11 و 12 رەوانەى هەرێمى کوردستان بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد سه‌باح (7-11-2022) بۆ میدیاى پارتى وتى "بڕیاره حكومه‌تی سودانی بڕی 400 ملیار دینار بۆ مانگەکانی 11 و 12 بنێرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی بودجه‌ی 2021 له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند، ئه‌و كات حكومه‌تی ناوه‌ند مانگانه 200 ملیاری وه‌ك پێشینه بۆ هه‌رێم ده‌نارد".
لاى خۆیەوە، شێروان دووبەردانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق جەختى لە ناردنی ئه‌و بڕە پاره‌یه كرده‌وه.
پێشتر سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندبوو، بۆ تاوتوێکردنی پرسی بودجەی ئەم دوو مانگەی ئەم ساڵ و ساڵی داهاتوو، دوای کۆنگرەی پارتی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەزووترین کات سەردانی بەغدا دەکات.