ناس کورد-
یەكێتی نیشتیمانى کوردستان هیواى خواست راسپاردە و بڕیارەکانى کۆنگرەى پارتى بە قازانجی تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر بووبێت، ئەوەش لەپەیامێکدا بۆ ئەو حزبە کە بەبۆنەى کۆتایی هاتنى کۆنگرەوە ئاڕاستەى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لەپەیامێکدا بۆ پارتى (7-11-2022) پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتى و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی کردووە.
دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان
پاش رێزو سڵاو
بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین .
ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان