گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی دادبینیکردن بۆ دۆسیەیەکی نەوتی هەرێم لە بەریتانیا دیاریکرا

2022.11.07 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دادبینیکردن بۆ دۆسیەیەکی نەوتی هەرێم لە بەریتانیا دیاریکرا

ناس کورد- 

دادگای ناوبژیوانی لەندەن مانگی شوباتی 2024ی دیاری کرد وەکو وادەی دادبینیکردن بۆ کێشەی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای گەنێڵ ئێنێرجی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکدا ڕێکخراوی ڕونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت (یەکشەممە 6-11-2022) ڕایگەیاند، " دادگای ناوبژیوانی لەندەن London Courts of International Arbitration مانگی شوباتی 2024ی دیاری کردووە وەکو وادەی دادبینیکردن بۆ کێشەی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای گەنێڵ ئێنێرجی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە داواکەدا کۆمپانیاکە داوای قەرەبووکردنەوەی زۆر دەکات، بۆ ئەو زیانە گەورەیەی لێی کەوتووە لە ئەنجامی کۆتای هێنان بەگرێبەستی هاوبەشیکردن لەبەرهەم بۆ هەردوو کێڵگەی بنەباوێ و میران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە."

 

کۆمپانیاکە دەڵێت، " داواکانی گەنێڵ زۆر گرنگن و پێشکەشی دادگای ناوبژیوانی لەندەن دەکرێت بەپێی ئەو پرۆسانەی بۆ چارەسەری کێشەکان لە گرێبەستی هاوبەشی کردن لە بەرهەمدا دیاری کراوە." 

 

هەو لەو چوارچێوەیەدا، لە راگەیاندراوێکدا کە بەرواری ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لەسەر پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێم بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەڵامی کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی دەداتەوە سەبارەت بەوەی لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا ڕای گەیاندبوو داوای قەرەبوو دەکات لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن لە پای کۆتای هاتنی گرێبەستی هەردوو کێڵگەی گازی بنەباوێ و میران.

 

وەزارەتی سامانە سرشتییەکان لە ڕاگەیانراوەکەیدا لەکانوونی یەکەمی ٢٠٢١ دا دەڵێت، "حکومەت نیگەرانە  لەوەی کە گەنێل شکستی هێناوە لە پێشکەشکردنی هەر پێشنیارێکی باوەڕپێکراو بۆ گەشەپێدانی کێڵگەی نەوتی و گازی بنەباوی و میران و تێبینی ئەوەش دەکات کە ئەم شکستە بەشێوەیەکی بەرچاو توانای حکومەتی دواخستووە بۆ پێشخستنی ئەو کێڵگانە لە کاتی خۆیدا”.

 

ڕێکخراوی ڕوونبین پەیوەندی کردووە بە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجییەوە و چەند پرسیارێکی ئاراستەکردوون سەبارەت بەو کێشەیە لە وەڵامدا دەڵێن، "ئەمە پرۆسەیەکی یاساییە و بەردەوامە بۆیە زانیاری زۆر کەم دەتوانین زیاد بکەین بۆ ئەوەی رامان گەیاندووە." 

 

سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆچی لە پێگەی گەنێڵ زانیاری لەسەر کێڵگەی میران و بنەباوێ نەماوە لەوەڵامدا گەنێڵ بە روونبینی ڕاگەیاندووە، "دەتوانم دووپاتی بکەمەوە کە گەنێڵ کۆتایی بە گرێبەستی PSC هێناوە ( بۆ ئەو دوو کێڵگەیە) بۆیە لە پێگەکە لابراوە، پێشتر وەکو دوو کێڵگە کە لە قۆناغی پێش بەرهەم هێناندا بوون زانیاری لەسەر پێگەی گەنێڵ دانرابوو."