گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڵێنێک لە کارەبای سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان لەبارەی قەرزەکانی کارەبا

2022.11.07 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵێنێک لە کارەبای سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان لەبارەی قەرزەکانی کارەبا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی بەڵێن دەدات لەکاتی گەڕاندنەوەی قەرزەکانی کارەبادا کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لەگەڵ هاوپیشەم دیمەن خان وەکو لیژنەی پیشەسازی و وزە سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیمان کرد و لەگەڵ کاک شێخ سالار، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سێمانیدا بە ووردی گفتوگۆمان  دەربارە سسستمی پریپەیدی کارەبا کرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا داوامان کرد کە ئەو هاووڵاتیانەی قەرزی کرێی کارەبایان لایە لەکاتی گەڕاندنەوەی قەرزەکانیاندا هاوکاریان بکەن بەقیست ئەو بڕەپارەیەیان لێ وەربگیرێتەوە، بەڕێزیان لەوبارەیەوە بەڵێنیاندا کارئاسانی تەواوبکەن بۆ هاوڵاتیان."