ناس کورد-
پزیشکێکى پسپۆڕ رایگەیاند، پێنج هۆکار ڕۆڵیان هەیە لە زیادبوونى کێش لە وەرزى زستاندا، لەناویاندا تێک چوونی ئاستی هۆرمۆنەکان و میزاج و دڵتەنگی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کامهران رسوڵ ژاژڵهیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکدا پێنج هۆکارى گرنگى زیادبوونى کێشى لە زستاندا دیاریکردووە کە بریتین لە:
پێنچ هۆکاری زۆر گرنگ :
۱ ـــ وهرزش نهکردن و کهم بوونهوهی جووڵه : سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتەهۆی کەم بوونەوەی ئارەزووی وەرزش و ڕێگەگرتن لە چالاکیە وەرزشیەکانی وەک ڕویشتن به پێ و مەلە کردن و پاسکیل سواری ، لە هەمان کات دا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراک.
۲ ـــ تووشبوون بە خهمۆکی وهرزی زستان: وەرزی زستان لە کۆمەڵێک کەس بە تێک چوونی میزاج و دڵتەنگی و زیاد بوونی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی ناسراوە ئهمهش پاڵ به ههندێ کهسهوه دهنێت زیاتر پهنا بۆ زۆر خواردنی شیرینی بەرێت وەک نەستەله و ئیشی هەویر.
۳ ـــ تێک چوونی ئاستی هۆرمۆنەکان: بە تایبەت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن وەک نزم بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە خانمان و تێستیڕۆن لە پیاوان ، هەروەها بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە ڕێکخستنی سەعاتی بایۆلۆژی جەستە و کۆنتڕۆڵ کردنی جەستە.
٥ ـــ خواردنی بڕێکی زیاتر لهو خۆراک: دوور و دێژی شەوگار دەبێتە هۆی زۆر خواردن بە هۆی بێزاری و مەلەلەوە، هەروەها هەستکردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیاد بوونی ئیشتها بە مەبتستی گەرم بوونەوەی لەش، جگە لەوەی خواردن لە کاتی سەرما تاموچێژی خۆشترە، هەروەها لە کوردستان زیاتر ئەو خواردنانە دهخۆرێت که بڕێکی زۆر وهزیان تێدایه وهک سهروپێ، نۆکاوی پڕ چهوری و دوگ و بهز، محلەبی، کاستەر، جۆرەکانی شیرینی.
٥ ـــ نهخواردنهوهی بڕی پێویست له ئاو چونکه له کهشی سارد کهمتر ههست به تینیووهتی دهکهیت، لە هەمان کاتدا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە کە دەوڵەمەندن بە ئاو.
دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک