ناس کورد-
ئهندامێكی كۆمیتهی ناوهندی پارتی رایدهگهیهنێت، حزبەکەیان کێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە. بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت، دەبێت تاوانبارانى رووداوى کوژرانى عەقید هاوکار جاف بدرێنە دادگا، لە ئاماژەیەکدا بۆ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتى کە ماوەیەکە رووى لە گرژى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێبەر ئەحمەد کە هاوکات وەزیرى ناوخۆى هەرێمە لە پشکى پارتى، بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى راگەیاند، دەستی هاوکاری بۆ هەموو لایەنەکان درێژ دەکەن و پارتی کێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە.
وتیشى هەر لایەنێک دەیەوێت خزمەت بکات، دەبێت هاوکاری حکومەت بکات.
رێبەر ئەحمەد جەختیکردەوە، بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت، دەبێت تاوانبارانى رووداوى کوژرانى عەقید هاوکار جاف بدرێنە دادگا و یاسا رۆڵی خۆی ببینێت.
قسەکانى رێبەر ئەحمەد هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونى کێشەکانى نێوان پارتى و یەکێتى لەسەر ئاستى ئەمنى و حکومى و تا ئێستاش هیچ چارەسەرێکیان بۆ نەدۆزراوەتەوە.