ناس کورد-
لە ئاگادارییەکدا کە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری جوتیارانی سنوری پارێزگای دهۆک کراوەتەوە کە بچن چەکی پارەی گەنمی ساڵی 2014 وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی دهوک / سایلوی فایدە ئاگاداری هەموو جوتیارەکانی پارێزگای دهۆک دەکاتەوە کە گەنمیان رادەستی سایلوی فایدە و ڕۆڤیا کردووە لە ساڵی (٢٠١٤) سەردانی سایلۆی فایدە بکەن ، بۆ سایلۆی فایدە تاکو رێکەوتی (٢٠١٤/٧/٣١ ) سەرەدانی سایلۆی ناوبراو بکەن وە بۆ بنکەی ڕۆڤیا لە ریگەوتی (٢٠١٤/٦/٢٨تاکو ٢٠١٤/٦/٣٠ ) بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکەیان،
لەگەڵ ڕێزدا.