ناس کورد-
مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، "نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی وەک من و ئیدریس بارزانی دەبن و هەمیشە لە پشت یەکتر دەبن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بارزانی لە وتاری کۆتایی کۆنگرەی 14ی پارتیدا وتی، "من و ئیدریسی برام وەسیەتی باوکمان جێبەجێکرد و هەمیشە پشت و پشتیوانی یەکتر بووین، هیوادارم نێچیرڤان و مەسروریش هەمان وەسیەت جێبەجێ بکەن."
بارزانی باسی لەوەشکرد کە "هەندێک لایەن ئۆپراسیۆنیان دەستپێکرد و وایانزانی پارتی لەت لەت دەبێت بۆئەوەی هەریەکێکیان لەتێکی ببەن، بەڵام دەبێت سەرەخۆشییان لێ بکەم."
مەسعود بارزانی وتی، "بەداخەوە شێوازی ئەلکترۆنی سەرکەوتوو نەبوو، خۆم لە چوار وێستگە چووم بۆ دەنگدان بەڵام نیو کاتژمێرم پێ چوو. بۆیە ئەو پرۆسە هەڵبژێردرا ئەویش دەنگدانی دەستی بوو. ئێستاش کەس گلەیی ناکات. من خۆشم لە سەرەتاوە پێم وابوو ئێمە ئەو ئامیرانە بەکار نەهێنین چونکە هێشتا فێر نەبووین و شایەنی تانە لێدان بوو."