گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە: کارەبای گەڕەکێکی دیکە بوو بە کارت

2022.11.06 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە: کارەبای گەڕەکێکی دیکە بوو بە کارت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی بەرزاییەکانی قەیوان دەکاتەوە کە کارەبای نیشتیمانیان گۆڕاوە بۆ سیستمی (پریپەید) و داوا دەکات سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیای (EDMI)  بکەن لەناو کۆمەڵگەی بەرزاییەکانی قەیوان بۆ کڕینى (کارتى کارەبا).

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 

 

ئاگادارییەک بۆ دانیشتوانی بەرزاییەکانی قەیوان

 

ئاگاداری دانیشتوانی  شارى نیشتەجێبوونى (بەرزاییەکانی قەیوان) دەکەینەوە، کە  کارەبای نیشتیمانیان گۆڕاوە بۆ سیستمی (پریپەید) تکایە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا (EDMI)  بکەن لەناو کۆمەڵگەی بەرزاییەکانی قەیوان بۆ کڕینى (کارتى کارەبا)و  وەرگرتنی ئامێری (CIU) کە لەڕێگەیەوە باڵانسی یەکەی کارەبا پڕدەکرێتەوە، بەپێچەوانەوە کارەباکانیان دەکوژێتەوە و بێ کارەبا دەبن.

 

لەگەڵ ڕێزدا...

 

راگەیاندنى 

بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى 

6/11/2022