ناس کورد-
لەسەر ڕێگای دهۆک - فایدە، تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕی گرت، تەقییەوە، بەهۆی ڕووداوەکەشەوە تاوەکو ئێستا 12 کەس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، سەرەتا تانکەرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە شۆفێرەکە برینداربووە، دواتریش تانکەرەکە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 10 کەس برینداربوون.
لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی سوتاویی دهۆک.