ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی وتارێکی بەرپرسێکی کۆمەڵ لەسەر عەلی حەمەساڵح بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ لەگەڵ عەلی حەمەساڵح هەڵوێستی خۆیان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ڕادەگەیەنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان (شەممە 5-11-2022) ڕایگەیاند، "وتارێک لە لاپەرەی مامۆستا کامەران بابانزادە بڵاوبووەتەوە (هەرچەندە ئێستا وتارەکە لابراوە) لەسەر برای بەڕێزم کاک عەلی حەمەساڵح، ئەو وتارەی مامۆستا کامەران تەعبیر لە بیروبۆچوون و ڕای خۆی دەکات، نەک کۆمەڵی دادگەریی و فراکسیۆنەکەی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە لەگەڵ کاک عەلی لە ڕابردوودا کاری هاوبەش و هەماهەنگیمان هەبووە و سبەینێش پێکەوە هەڵوێستی خۆمان سەبارەت بە درێژکردنەوەی پەرلەمان بۆ ڕای گشتیی دەخەینەڕوو."