گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەهاتیر محەمەد لە تەمەنی 97 ساڵیدا دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات

2022.11.05 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
مەهاتیر محەمەد لە تەمەنی 97 ساڵیدا دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، مەهاتیر محەمەد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی مالیزیا لە تەمەنی 97 ساڵیدا هەوڵدەدات بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات و خۆی بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەی کاندید کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژنامەکە (شەممە 5-11-2022) بڵاویکردەوە، مەهاتیر محەمەد، سەرۆک وەزیرانی پێشووی مالیزیا لە  تەمەنی 97 ساڵیدا هەوڵدەدات بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات و ڕۆژی شەممە نورسراوی کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکان پێشکەشکردووە، بەو هیوایەی بگەڕێتەوە گۆڕەپانی سیاسی.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی مالیزیا لە کاتی گەیشتن بە نووسینگەیەکی حکومەتی خۆجێیی لە شاری کواه لە دوورگەی لانگاوی، کاندیدبوونی خۆی پێشکەش کردووە و لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لایەنگرییەوە پێشوازی لێکرا و بە ڕۆژنامەنووسانیشی ڕاگەیاندووە، "چانسی سەرکەوتنی هەیە".

 

مەهاتیر محەمەد، یەکێکە لە دیارترین سیاسەتمەدارەکانی مالیزیا و لە ساڵی 2018دا وەک "بەتەمەنترین سەرۆک وەزیران لە جیهاندا" ناوی چووە کتێبی گینسەوە، کاتێک بۆ دووەمجار بوو بە سەرۆک وەزیرانی مالیزیا لەو کاتەدا.