ناس کورد-
لە شەقامی 100 مەتریی هەولێر شەڕە تەقە لەنێوان دوو کەسدا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (شەممە 5-11-2022) ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ شەممە لە شەقامی (100 مەتری) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕێک لە نێوان دوو کەسدا بە ناوەکانی (گ. ع. ی) و (ک. ا. ھ) ڕووی دا و تێیدا بە چەکی جۆری کلاشنکۆف تەقە کرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە شەڕەکەدا ئافرەتێک بەناوی (ز. ب. ف) و یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (ک. ا. ھ) برینداربوون."
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەکی بەکارهاتوودا گرت. دواتریش تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کران."