ناس کورد-
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، هۆکاری مانەوەی لە پۆستەکەیدا ئەوەیە کە ئەو هۆكاری به‌یه‌كگه‌یاندنی لایه‌نه سیاسیه‌كان و خه‌ڵك و كه‌رتی تایبه‌ت و گشتییە، دەشڵێت، " ئومێد ده‌كه‌م هه‌موویان بگه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌م حكومه‌تە خۆجێییه بگۆڕێت به پارێزگاری سلێمانیشه‌وه."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا (شەممە 5-11-2022) له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "هه‌موو لایه‌نه‌كان تا ئێستا پشتیوانیان ده‌ربڕیوه، ئومێد ده‌كه‌م هه‌موویان بگه‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌م حكومه‌تە خۆجێییه بگۆڕێت به پارێزگاری سلێمانیشه‌وه."
ئاماژەی بەوەشکرد، " هۆكاری مانه‌وه‌ی من له‌م پۆسته‌دا ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئێمه هۆكاری به‌یه‌كگه‌یاندنی لایه‌نه سیاسیه‌كان و خه‌ڵك و كه‌رتی تایبه‌ت و گشتین، نامانه‌وێت ئه‌و سه‌قامگیریه‌ی كه دروستمانكردووه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، "ئومێد ده‌كه‌ین ئیراده‌یه‌كی وا دروستببێت كه داموده‌زگاكان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كاری خۆیان بكه‌ن، كه كارەكته‌ره‌كانی ناو حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه و یاساییانە كاری خۆیان بكه‌ن كه پێویستی به‌م ململانێیانه نه‌بێت و به‌زوترین كات بگه‌نه ئەو ئەنجامەی كه ئه‌م حكومه‌تی خۆجێییه بگۆڕێت".