ناس کورد-
پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەنتەری کۆمەڵگای چڕ لە قەزای شێخان و بەهۆی کێشەی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گەنجێکی 24 ساڵ بە ناوی (محەمەد موسا) بە دەمانجە کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسی دهۆک لە ڕوونکردنەوەیەکدا (5ی تشرینی دووەمی 2022) ڕایگەیاند، لەدوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی بنکەی چڕە و پۆلیسی شێخان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ماوەیەکی کورت بکوژیان دەستگیرکرد.
دەشڵێت، لە ئێستادا لێکۆڵین لەگەڵ تۆمەتباری سەرەکی کە بە ماددەی 406ی کوشتن دەستگیرکراوە بەردەوامە.
تەرمی کوژراوەکەش نێردراوە بۆ پزیشکیی دادی دهۆک.