گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لایەنەکانی تریش’’

یەکێتی داوای سیستەمی فرەبازنەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

2022.11.05 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی داوای سیستەمی فرەبازنەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

ناس كورد-

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوا دەکات بە سازان له‌ نێوان سەرجەم هێزه‌ سیاسییه‌كان یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌ و سیستەمی فرەبازنەیی پەیڕەوبکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاژانسی فەرمیی حزبەکەی ڕاگه‌یاند، "ئێمه‌ و هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ به‌رچاوڕونی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ نێوان پارتی و گۆڕان كراوه‌ له‌ ساڵی 2019 بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ روونی داواكراوه‌كه‌ به‌ سازان له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌موومان لامانوابووه‌ ئه‌م یاسایه‌ پڕه‌ له‌كه‌موكوڕی."

 

زیاد جه‌بار ده‌شڵێت، تائێستا بۆ هه‌ڵبژاردن كار به‌یاسایه‌ك ده‌كرێت كه‌ هی 30 ساڵ پێش ئێستایه‌، بۆیه‌ هه‌موو لایه‌كمان درك به‌وه‌ ده‌كه‌ین یاساكه‌ كه‌موكوڕی تێدایه‌ و پێویستده‌كات ئێمه‌ یاسایه‌كی نوێمان هه‌بێت."

 

زیاد جەبار دەشڵێت، "با چاو له‌عیراق بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له‌ عیراق بڕوانین بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك یاسایه‌كی نوێی بۆ ده‌ركراوه‌، ئه‌م یاسایه‌ش هه‌ر بۆ به‌رچاوڕونی كۆمه‌ڵێك كه‌موكورتی دیاری تێدایه‌ كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان پارتی رێگره‌ بۆ یه‌كجاریش بێت پێش هه‌ڵبژاردن یاساكه‌ هه‌وار بكرێته‌وه‌و ته‌نها یه‌كجار با چاو له‌عیراق بكه‌ین".

 

زیاد جه‌بار گوتیشی، "هه‌ڵبژاردنی یه‌ك بازنه‌یی باوی نه‌ماوه‌و به‌ ته‌جروبه‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ یه‌ك بازنه‌یی ناتوانێت هاوسه‌نگی نێوان ناوچه‌كان و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان جگه‌ له‌پارتی فره‌بازنه‌ییان لا په‌سه‌ند بێت."