ناس كورد-
لێكۆڵەری سیاسی و ئەكادیمی نزیك لە بزووتنەوەی گۆڕان د. بورهان یاسین داوا لە بزوتنەوەكە دەكات ”بێ سێ و دوو بڕیاری كشانەوە لە حكومەت و پەرلەمان پێویستە”.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. بورهان یاسین كە چەند ڕۆژێكە گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان چەند وێنەیەكی لەسەر گۆڕی نەوشیروان مستەغا داناوە و نوسیویەتی، ”بەر لە دوو ساڵ دۆخی بزوتنەوەی گۆڕان خەراپ بوو، بەڵام لە ئێستادا زۆر خەراپترە و بەم دۆخەش ئەستەمە بتوانێ هەنگاوی جددی و راستەقینە بە ئاراستەی "هەستانەوە" بهاوێژێ.”
دەشڵێت، ”بەر لە دوو ساڵ کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت مەتلەبێکی سەرکی بوو، بەڵام ئەمڕۆ دوای دوو ساڵ، بە دیاریکراوی دوای بڕیاری گۆڕان بە بەشداربوون لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، مەتلەبێکی تریشی هاتۆتە سەر ئەویش پاشگەزبوونەوەیەکی بڕاوبڕ و بوێرانەیە لەو بڕیارە کەمەرشکێنەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان.”
دەشڵێت، لە ئێستادا ئەگەر گۆڕان بخوازێ
١) گەورەیی نەوشیروان مستەفا و پڕۆژەکەی بپارێزی.
٢) ئەو سەرکردەیە بە زیندووی لە مێژوودا (لەسەر پانتاییە راستەقینەکەی) بمێنێتەوە.
٣) ئاشتەواییەکی گشتی بەر لە بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی بەدەست بهێنێ، ئەوا بێ سێ و دوو بڕیاری ئەو دوو کشانەوەیەی پێویستە: کشانەوە لە حکومەت وە کشانەوە لە بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان. من دەزانم ئەم دوو بڕیارە زۆر قورسە، وەک نۆشینی پەرداخێک ژەهر وایە، بەڵام بەبێ ئەم دوو بڕیارە ناتوانرێ ئەم جەستەیە لە پوکانەوە رزگار بکرێ و رۆحبکرێتەوە بەر پڕۆژە گۆڕانخوزییەکەی نەوشیروان مستەفا و مەساحەی ئەم سەرکردەیە لە مێژوودا پارێزراو بێت.
ئەمە دووڕیانی بڕیارە گەورەکەیە؛ گۆڕان چارەی تری نییە!