ناس كورد-
تیمێكی تەكنیكی لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بە فەرمانی ڕاستەوخۆی هەیام یاسریی وەزیر، تائێستا زیاتر لە 400 ماڵپەڕی سێكسییان بلۆككردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکە بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی (5ی تشرینی دووەمی 2022) ڕاگەیاند كە “وەزیری پەیوەندییەکان فەرمانی پێکهێنانی تیمێکی تەکنیکی بۆ بلۆككردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان دەرکرد”، ڕوونیشیکردەوە کە “ئەو لیژنەیە تا ئێستا و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 400 ماڵپەڕی بلۆككردووە.”
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشتر بڕیارێک بۆ سڕینەوەی ئەو ماڵپەڕانە دەرچووبوو، بەڵام جێبەجێ نەکرا"، ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا فەرمانەکە بە ڕێنمایی وەزیری پەیوەندییەکان لەڕێگەی لیژنە تەکنیکییەکانەوە جێبەجێدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "تۆڕی جاڵجاڵۆكەیی ێینتەرنێت هەزاران ماڵپەڕی سێكسی لەخۆدەگرێت، لیژنەکەش کار لەسەر بلۆککردنیان دەکات"، ڕوونیشیکردەوە "چەندین ماڵپەڕ هەن دەستیکردووە بە بلۆککردنیان، بەڵام هەندێك ماڵپەڕی دیکە لەژێر بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانن و ئەوان بلۆكی دەكەن."