ناس کورد-
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای دەرچوونی یاسای خزمەتی سەربازی (سەربازیی زۆرەملێ) لە پەرلەمان، دوو ساڵ دوای بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی دەچێتەبواری جێبەجێکرنەوەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە ناس کورد بینیویەتی (4ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، ئەگەر بەو شێوەی ئێستای دەرچوو، ئەوا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵدایە.
دەشڵێت، تەمەنی خزمەت بەپێی بڕوانامەی ئەکادیمی هەر کەسێکی شایستە دیاری دەکرێت:
- ئەوانەی بڕوانامەی مامناوەندیان هەیە 18 مانگ خزمەت دەکەن
- ئەوانەی بڕوانامەی ئامادەییان هەیە 12 مانگ
- ئەوانەی بڕوانامەی زانکۆ یان پەیمانگا یان هاوتاکەی هەبێت بۆ ماوەی نۆ مانگ
- ئەوانەی بڕوانامەی ماستەریان هەیە یان هاوتاکەی بۆ ماوەی شەش مانگ
- هەرکەس بڕوانامەی دکتۆرای هەبێ سێ مانگ
گوتیشی، مووچەکانیان لە نێوان 600 بۆ 700 هەزار دەبێت.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکانی خزمەتی شارستانی فیدڕاڵی و پاراستنی منداڵ دەکات لەگەڵ پرۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا کە خزمەتی کە تایبەتە بە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ.