گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای کۆنگرە

بەرپرسێکی پارتی: سەردانی لایەنەکان دەکەین و نەرمی دەنوێنین

2022.11.04 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی پارتی: سەردانی لایەنەکان دەکەین و نەرمی دەنوێنین

ناس کورد-

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان پاش کۆتاییهاتنی کۆنگرە سەردانی یەکێتی و لایەنەکانی دیکەی کوردستان دەکات و بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت، "نەرمی دەنوێنین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار سیوەیلی، ئەندامی کۆنگرەی 14ـی پارتی بە میدیای حزبەکەی (4ی تشرینی دووەمی 2022) ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی کۆنگرە، شاندێكی باڵای حزبی پێکدەهێنرێت و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەتایبەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

هۆشیار سیوەیلی باسی لەوەشکرد، چاوەڕێ دەکات پارتی لەگەڵ لایەنەکان نەرمی بنوێنێت، بەڵام دەبێت لایەنەکانی دیکەش هاوکار و هەماهەنگ بن، چونکە چەپڵە بە دەستێك لێنادرێت.

 

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی، ئەو ئەندامەی کۆنگرەی 14ـی پارتی گوتیشی: یەکێتی لایەنێکی گرنگی پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستانە و هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستانە، هەندێك کێشە هەیە کە قابیلی چارەسەرن، ئەگەر نیاز پاکی هەبێت، دەکرێت لەگەڵ یەکێتی رێکبکەوین، بەڵام ناکرێت لایەنێکی سیاسی بەشداری لە حکومەتدا بکات و لە هەمانکاتدا وەک ئۆپۆزیسیۆن مامەڵەبکات.