کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ دووشەممە، 19ی ئابی 2019، پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە و تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە هۆشدارییەکدا دەڵێت، "ڕێژەى بەرزبوونەوەکە بە (2-4) پلەى سیلیزی دەبێت و ڕۆژی پێنجشەممە کاریگەری ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما کۆتایی دێت." هەر بەپێی پێشبینییەکەى کەشناسی، پلەى گەرمای شارەکان بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر 44، سلێمانی 42، دهۆک، 42، کەرکوک 47، هەڵەبجە 44، خانەقین 48، زاخۆ 44، چەمچەماڵ 45