ناس کورد-
وته‌بێژی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی ڕایگه‌یاند، "ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ركابه‌ری یه‌كدین، نه‌ك دوژمن، هاوبه‌شین به‌ڵام ناته‌باین، گرنگه له‌و شتانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه هه‌بێت تێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان هه‌بێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مه‌حموود محه‌ممه‌د لە لێدوانێکی بۆ میدیای حزبەکەی (4ی تشرینی دووەمی 2022) گوتی، "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئێمه هاوبه‌شین، به‌ڵام ناته‌باین، ئێمه ركابه‌ری یه‌كدیین، نه‌ك نه‌یاری یه‌كدی، پێویسته ئه‌و دوو چه‌مكه‌ی "ركابه‌ر و نه‌یار" له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه و له‌و پرسانه‌ی كه پێویستیان به هاوڕایی و یه‌كده‌نگی هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌رێمی كوردستانن پێویسته هاوڕا و ته‌با و كۆك بین."
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌كانمان پێشوه‌چوونی ئه‌وتۆیان به خۆوه نه‌بینیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ره‌و ئاڵۆزی هه‌ڵنه‌كشاون."
ئەو بەرپرسە باڵای پارتی باسی لەوەشکرد کە "هه‌ندێك لایه‌نیش هه‌یه وه‌كو په‌كه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵیاندا نییه، چونكه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی خۆسه‌پاندن ده‌ده‌ن."
گوتیشی: له‌گه‌ڵ لایه‌ن و حزبه عه‌ره‌بییه‌كانیشدا، ئێمه خاوه‌نی پرسێكین، هه‌ر لایه‌نێكی عه‌ره‌بی لایه‌نگری به‌دیهێنانی مافه ده‌ستووری و نیشتمانییه‌كانمان بێت، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.