ناس کورد-
پۆلیسی دەریایی یۆنان نوێترین زانیاری لەسەر ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەران لەدەریایی ئیجە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە 68 کۆچبەر تاوەکو ئێستا 12 کۆچبەریان ڕزگارکردووە و تەرمی 22 کۆچبەریشیان دۆزیوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی سێشەممە 1-11-2022، پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ڕایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لە ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەران لە نزیک دوورگەی کاریستۆس لە گەروی کفیریا.
پاش دوو ڕۆژ لە ڕووداوەکە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-11-2022، پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەدواین لێدوانی لەسەر ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند، ژمارەی پەنابەرەکان 68 پەنابەر بوون، لە ئەنجامی هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردن و دەرهێنانی تەرمی پەنابەران توانیویانە تا ئێستا 12 پهنابهر ڕزگار بکەن و تەرمی 22 پەنابەریشیان لە دەریا دەرهێناوە کە پێک هاتوون لە ( 11 پیاو ، ٍشەش ژن و پێنج منداڵ.
ڕاشیانگەیاندووە، پەنابەرەکان لە تورکیاوە بەڕێکەوتبوون بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا و لێکۆڵینەوەکان تائێستا بەردەوامە.