کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، 102 هه‌ژماری تایبه‌ت به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به "داعش" له لایه‌ن تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه داخراون. . بەپێی ڕاگەیەندراوی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا(Centcom)، ئه‌و هه‌ژمارانه هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی داعش و ژمارەیەک بابەتی په‌یوه‌ست به تیرۆریان بڵاوکردووەتەوە. . هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە هه‌ژمارێکی تایبەتی سەر بە فەرماندەییەکە بە ناوی (Report_ISIS) ڕێکخراوە و تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانی داعش، بۆ ئه‌وه‌ی تویته‌ر له" پێشێلكارییه‌كان" ئاگادار بكاته‌وه. . فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتیشدا ناو و ناویشانی سه‌رجه‌م هه‌ژماره بلۆككراوه‌كانی له‌لایه‌ن تویته‌ره‌وه ئاشكراكردووه. . ئەمە لە کاتێکدایە، چەکدارانی داعش بە رێژەیەکی بەرچاوە تویتەر بۆ بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانیان بەکاردەهێنن. https://twitter.com/report_isis/status/1162733319324426240