ناس کورد-
قائیمقامی سلێمانی لەبارەی هەبوونی نەوت لە کۆگاکانی سلێمانی و دابەشنەکردنی ڕوونیکردنەوە دەدات و دەڵێت، بەدواداچوون بۆ ئەو ھەواڵە دەكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 3-11-2022) ڕایگەیاند، "بەدواداچوون بۆ ئەو ھەواڵە دەكەین كە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەڵێت نەوت لە كۆگاكانی سلێمانی ھەیە و دابەش نەكراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر نەوتێک لە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان هەبێت دابەشدەکرێت، بەپێی پلانیش نەوتەکە لەناو شاردا دابەشدەکرێت.
قائیمقامی سلێمانی باسی لەوەشکرد، " ھەوڵێكی زۆر ھەیە بۆ چاوپێداخشاندنەوە بە بەرزی نرخی ئەو نەوتەی لە حكومەتی ناوەند و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بۆ ھاوڵاتییان دابین دەكرێت."