گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڵوەشاندنەوەى یاسا و هێرشە موشەکییەکان’’

ناوەڕۆکى ’’لێکتێگەیشتنى نهێنى’’ سودانى و ئەمەریکا

2022.11.03 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى ’’لێکتێگەیشتنى نهێنى’’ سودانى و ئەمەریکا

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەیەکى سعودى ئاشکرایکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و ئالینا رومانوسکى باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا لە چەند دیدارێکدا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتنی نهێنی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەى "عوکاز" ى سعودى (3-11-2022) بڵاویکردەوە، باڵیۆزی ئەمەریکا داوای لە سودانی کردووە هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا ڕابگرێت، لەبەرامبەر باشترکردنی وێنەی سەرۆکی ئەو کوتلە چەکدارانەی کە ئەو هێرشانەیان کردووە و ئەوانەی دەکەونە ژێر چەتری هاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" لاى ئیدارەی ئەمەریکا.

 

 بەگوێرەی سەرچاوەکانى رۆژنامەکە، باڵیۆزی ئەمەریکا بەڵێنی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق داوە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا باشتر بکات، ئەگەر یاسای "ئاساییکردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" هەڵبوەشێنێتەوە، یاسایەک کە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پێش دەستلەکارکێشانەوەی سەدرییەکان بە کۆی دەنگ پەسەندیان کرد.

 

هەر بەپێی رۆژنامەکە، سودانی لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" کۆبووەتەوە کە کوتلە چەکدارەکانیان هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەنێویاندا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، داواکارییەکانی ئەمریکای پێشکەش کردوون، بەڵام کۆبوونەوەکە، بەگوێرەی سەرچاوەکان، بەبێ گەیشتن بەهیچ ئەنجامێک کۆتایی هاتووە.

 

بەوتەى سەرچاوه عێراقییەکان، سەرۆک وەزیرانى نوێ فشارى دارایی دەخاتە سەر بودجەکانى سەرۆکایەتى پەرلەمان و بودجەى تەرخانکراو بۆ بابەتەکانى دیکە  بۆ تێپەڕاندنى چەند پڕۆژەیەک لەناویاندا هەڵوەشاندنەوەى یاساى قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل.

 

رۆژنامەکە هەروەها لە زارى سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕەوتی سەدر گواستییەوە، موقتەدا سەدر هۆشداریداوە لەهەر هەوڵێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاساى قەدەغەکردنى ئاساییکردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل، سوێندیشی خواردووە کە رەوتەکەى دەستەوەستان نابێت تەنانەت ئەگەر پێویستیش بێت بگەڕێتەوە بۆ شەقام.