ناس کورد-
مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دەستپێکردنى کارەکانى کۆنگرەى حزبەکەى لەشارى دهۆک راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بارزانى (3-11-2022) لە پەیامێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە شاری دهۆک چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد.
هیواشى خواستووە "ئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بیت".
پێشتر ئه‌ندامێکى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگەیاندبوو، لیستى بارزانى لەکۆنگرەى حزبەکەیان لیستێكی هاوسه‌نگه له رووی جوگرافی و دیموگرافییهوه و قسەى کۆتایی لەسەر پرسەکان بارزانى دەیدات.
جەعفەر ئیمینکى (2-11-2022) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی سەرۆکى حکومەت وتى "كۆنگره‌ى پارتى بۆ گۆڕانكاری ده‌به‌سترێت، پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری به پهیڕەوی ناوخۆ و پرۆگرامی پارتی و په‌یكه‌ری حزبی و رێكخستنی حزب ده‌كرێت".
وتیشى لیستی كراوه و داخراو بۆ كاندیدانی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌بێت ئاساییه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر پله و پۆست له ناو پارتییدا كێشه‌ی نییه و قسه‌ی كۆتایی بۆ پرسه‌كان قسه‌ی بارزانییه.
سه‌باره‌ت به لیستی بارزانی بۆ سه‌ركردایه‌تی كۆنگره، جه‌عفه‌ر ئیمنیكی وتی "لیستی بارزانی لیستێكی هاوسه‌نگه له رووی جوگرافی و دیموگرافییهوه".