کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ڕۆژنامەی سه‌نده‌ى تایمزی بەریتانی لهڕاپۆرتێكدا چیرۆكى منداڵێك ده‌گیڕیته‌وه كه له‌كاتى شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شارى موسڵدا لە مردن رزگاری بووە. . ڕۆژنامەکە نوسیویەتی ئه‌و منداڵه عێراقییە، له‌وپه‌ڕى حاڵه‌تى بێهیزى و بهدخۆراكیىدا بووه و نزیك بووه‌ته‌وه له‌مه‌رگ، به‌ڵام له‌دژى وه‌ستاوه‌ته‌وه و شه‌ڕى مانه‌وه‌ى كردووە. . لوێز كهیغان، كهئامادهكارى ڕاپۆرتهكهیه نوسیویهتى "لهخیمهیهكى شینى كه‌مپى خازردا منداڵیك له‌به‌رده‌م گڕى هه‌تاوه‌كه‌دا بە کزوڵەیی دانیشتووه و دوو خوشكه‌كه‌شى بهدهرووبهریدا یارى ده‌كه‌ن، ئه‌و منداڵه كه بۆ مانه‌وه شه‌ڕى مه‌رگى كرد ئێستا موعجیزه‌یه له‌ژیاندا ماوه و نه‌مردووه." . ڕۆژنامه‌نوسه‌كه ده‌ڵیت: "منداڵەکە ناوی سولەیمانە، دوو ساڵ پێش ئێستا و له‌كاتى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شارى موسڵ ته‌مه‌نى تەنیا 21 ڕۆژ ده‌بوو، توشى به‌دخۆراكى بوو، جه‌سته‌یه‌كى زۆر بێهێز و لاوازى هه‌بوو، لاشه‌ى بەگشتى پێوه نه‌مابوو وه‌كو كه‌سانى به‌ته‌مه‌نى لێهاتبوو، ئێسکەکانی جەستەی بە ڕوونی دەبینران، له‌وكاته‌دا كه وێنه‌گره‌كه‌ى تایمز وێنه‌ى ده‌گرت دایكى هه‌وڵى ده‌دا له‌و دۆخه ده‌ریبهێنیت"