کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لە پێکدادانێکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکەدا دوو سەربازیان کوژراوە و 8 سەربازی دیکەشیان برینداربووە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە پێکدادانێکی ئەمڕۆ شەممە دوو سەربازیان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە کوژراون و هەشتی دیکەشیان برینداربووە.
وەرزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەو ناوچەیە نەکردووە کە شەڕەکەی تێیدا ڕوویداوە، بەڵام باسی لەوەش کردووە کە شەش گەریلای پەکەکەش لە ڕووبەرووبوونەوەکەدا گیانیان لەدەست داوە.
تا ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە هیچ ڕاگەیەندراو و زانیارییەکی لەبارەی شەڕەکە و ژمارەی قوربانییەکانەوە بڵاونکردووەتەوە.