ناس کورد-
سەرۆکى تیمى وەزارى پارتى رایگەیاند، قبوڵکراو نییە هێز ببرێتە دەوروبەرى ماڵى قوباد تاڵەبانى لە هەولێر و هەڕەشەى لێبکرێت و لەو بارەیەوە ئەژى ئەمین ئاگادارکراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پشتیوان سادق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "رووداو" ئاماژەى بەوەکرد، لە سلێمانى بابەتێکى ئەمنى روویداوە لەدژى ماڵى ئەژى ئەمین، ئەویش تەلەفۆنى کردووە کە دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە، بەڵام لەلایەن پارتى و حکومەتەوە ئاگادارکراوەتەوە کە رێگە بە کارى لەو شێوەیە نادرێت.
وتیشى "بڕوامان بە یەکڕیزى و تەبایی و رۆڵى قوباد تاڵەبانى هەیە لەو رووەوە، ئەژى ئەمین ئاگادارکراوەتەوە کە ناکرێت لە هەولێر هەڕەشە لەهیچ کەسێکى تر بکرێت".