گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’بڕیارێکى پارتى’’ لەبارەى گۆڕانکاریی لە کۆنگرە ئاشکراکرا

2022.11.02 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیارێکى پارتى’’ لەبارەى گۆڕانکاریی لە کۆنگرە ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

فەرەیدون عەبدولقادر سیاسەتمەدار و ئەندامى پێشووى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، پارتى بڕیاریداوە گۆڕانکاریی جەوهەرى لە کۆنگرەدا نەکات کە سبەینێ دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرەیدون عەبدولقادر (2-11-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "NRT" باسى لەوەکرد، ماوەیەک لەمەوبەر بارزانى باسى کۆنگرەى بۆ کردووە و باسى گۆڕانى جەوهەرى کردووە لەبەرنامە و سەرکردایەتیدا، بەڵام دواتر بەرپرسانى ئەو حزبە چەند کۆبوونەوەیەکیان کردبوو بریاریاندابوو ئەو گۆڕانکارییانە نەکەن، کاتێک سەیرى بارودۆخى یەکێتیان کردبوو کە دواى کۆنگرە چى بەسەرهات.

 

وتیشى پارتى دەترسێت بەدەردى یەکێتى بچێت ئەگەر گۆڕانکاریی گەورە و جەوهەرى بکەن کەسانى نوێ بهێننە پێشەوە و کەسانى کۆن دوربخەنەوە.

 

فەرەیدون عەبدولقادر جەختیکردەوە، کۆنگرەی پارتى بەباشى تێدەپەڕێت بەبێ گۆڕانکاری جەوهەرى.

 

"بە سەرکردەکانى پارتیم وتووە دوعا بکەن بارزانى هیچى لێبەسەرنەیەت، ئەگینا لەیەکێتى خراپتریان لێ بەسەردێت"، فەرەیدون عەبدولقادر وایوت.