ناس كورد-
لەماوەی یەك مانگی ڕابردوو (۹۱۱) منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لە سلێمانى لەدایك بوون، کە زۆرینەیان کوڕ بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارێکى بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی ( ۱ بۆ ۲۰۲۲/۱۰/۳۱) لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ( ٥٫۸۷۰)نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە (۱٫۱۳٤) نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئاماژە بەوەشکراو، هەر لە ماوەی مانگی ڕابردوو (۹۱۱) منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و( ٤۷٥) منداڵیان كوڕ بوون و (٤۳٦) منداڵیان كچ بووە و (٥۷۱) منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی تر لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری( ٦٥٤) منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و (٦)حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و( ۱٫٤٤٦) سۆنەریش گیراوە.