گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نێچیرڤان بارزانى هەڵوێستى خۆى لەسەر قسەکانى شێخ جەعفەر راگەیاند

2022.11.02 - 16:18
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى هەڵوێستى خۆى لەسەر قسەکانى شێخ جەعفەر راگەیاند

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى هەڵوێستى خۆى لەسەر قسەکانى جەعفەر شێخ مستەفا راگەیاند و جەختیکردەوە، سەرەڕاى کێشەکان یەکێتى وەک هاوبەشێکى سەرەکى پارتى دەمێنێتەوە، 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم (2-11-2022) لە دیدارى مێرى وتى "سەرەڕاى کێشەکان یەکێتى وەک هاوبەشێکى سەرەکى پارتى دەمێنێتەوە و پارتى و یەکێتى بەدیلى یەکترى نین و چارەسەر بۆ کێشەکان دەدۆزینەوە".

 

لەبارەى قسەکانى شێخ جەعفەر مستەفا جێگرى سەرۆکى هەرێم، نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، قسەکانى جەعفەر شێخ مستەفا بەشێوەیەک وەردەگرێت کە بۆ چارەسەرە نەک بۆ زیادکردنى ئاگرى ناکۆکییەکان.

 

"رەئیم هەبووە دەکرا بەتایبەتى تر لەگەڵ من باسى بکردایە، بەڵام تێدەگەم کە گەیشتووەتە چى قۆناغێک، قسەکانى دەریدەخات کە مەترسییەکە جدییە و چارەسەرى بۆ دەدۆزینەوە"،

 

هەروەها لەبارەى حکومەتى نوێی عێراقەوە، نێچیرڤان بارزانى وتى "محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق پشتیوانى هەموو لایەنەکانى شیعە و کوردو سوننەى هەیە، بۆیە حکومەتەکەى زۆر جیاوازە".

 

وتیشى "ئەم سەرۆک وەزیرانە ناتوانێت سبەینێ هەر بڕیارێک بدات و لایەنەکان بڵێن پشتیوانى ناکەین".

 

نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە، سودانى پشتیوانى هەموو لایەنەکانى شیعە و کوردو سوننەى هەیە، بۆیە حکومەتەکەى زۆر زۆر جیاوازە "لەبەرئەوە چاوەڕوانى ئێمە بۆ چارەسەرى کێشەکان لە سودانى زۆر زۆر زیاترە، ئەم حکومەتە بەیەکێک لە دوایین هەلەکان دەزانین بۆ چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و بەغدا".

 

دەشڵێت "یەکەمجارە کە ئێمە لەگەڵ لایەنەکانى پێکهێنانى حکومەت رێککەوتنێکمان هەیە و واژۆکراوە و خشتەى کاتى بۆ چارەسەرى کێشەکان دانراوە".