گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێک لەو منداڵانەی بەهۆی یاری ئاگرینەوە لە یەکەم ڕۆژی جەژن سوتان گیانی لەدەستدا

2019.08.17 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لەو منداڵانەی بەهۆی یاری ئاگرینەوە لە یەکەم ڕۆژی جەژن سوتان گیانی لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى یەکێک لەو منداڵانە بڵاوکردەوە کە لە یەکەم رۆژى جەژنى قورباندا بەهۆى بەکارهێنانى یارى ئاگرینەوە، سوتان. . لە راگەیەندراوەکەى مقەدەمى مافپەروەر عەلى جەمال قدورى، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان، ئاماژە بەوە کراوە "دوای ئەوەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار دوو منداڵ یاری ئاگرینیان خستبووە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا تەقیەوەو هەردووکیان سوتان". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان، دوای چارەسەری پێویست لەفریاکەوتنی کەلار بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران. . مقەدەمى مافپەروەر عەلى جەمال قدورى، روونیدەکاتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە) یەکێک لەمنداڵەکان کەتەمەنی حەوت ساڵە ناوی (ئەنەس جەبار محەمەد) بوو لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا. .