ناس کورد-
کەنەدا نزیکەی یەک ملیۆن هەلی کاری بەتاڵی هەیە و بەردەوامە لە سیاسەتی وەرگرتنی کۆچبەر وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکانی کەمیی دەستی کار و ئامانجی وەرگرتنی کۆچبەری پێوانەیی بۆ چەند ساڵی داهاتوو داناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، شۆن فرایزەر، وەزیری کۆچبەری کەنەدا ڕایگەیاند، ئامانجی سیاسەتە نوێیەکە بۆ ڕاکێشانی کۆی گشتی یەک ملیۆن و 450 هەزار کۆچبەرە لە نێوان ساڵانی 2023 بۆ 2025.
هەڵوێستی حکومەتی کەنەدا سەبارەت بە کۆچبەری بە "جیاواز" دادەنرێت لەگەڵ هەڵوێستی حکومەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای وەک سوید و ئیتاڵیا، کە پارتە تازە هەڵبژێردراوەکانیان هەوڵدەدەن کۆچبەری سنووردار بکەن و کۆچبەران بە بەرپرسیارێتی تاوان و ئاژاوەگێڕی بە بەرپرسیار دەزانن، ئەوەش بەپێی هەمان سەرچاوە.
شۆن فرایزەر، وەزیری کۆچبەری کەنەدا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تۆرۆنتۆ ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی پێویستی بە کۆچبەری زیاترە، جەختی لەوە کردەوە کە “کەنەداییەکان لە پێویستی بەردەوامبوون لە زیادکردنی ژمارەی دانیشتووان تێدەگەن، ئەگەر بمانەوێت پێداویستییەکانی هێزی کار دابین بکەین، و هاوسەنگی بگەڕێنینەوە بۆ کێشەی دیمۆگرافی".
ئەو بەرپرسە کەنەدییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی بە "رەوتی نیگەرانکەر" لە دیمۆگرافیای کەنەدیدا وەسفیکردووە، بریتییە لە ڕێژەی بەرزی پیربوون، و ڕێژەی ئەو کەسانەی کە نزیکن لە تەمەنی خانەنشینی، بەو پێیەی داتاکان کە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر لێواری تەمەنی خانەنشینین لە کەنەدا دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی.
لە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەی پەیمانگای توێژینەوەی ژینگەیی، کە کۆمپانیایەکی ڕاپرسیی قازانج نەویستە ئەنجامدرا، لەسەدا 58 پشتگیریان بۆ وەرگرتنی کۆچبەری زیاتر دەربڕی، هاوکات لەسەدا 69 وەڵامی نەخێریان دایەوە بۆ پرسیارێک کە ئایا وڵاتەکەیان ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر وەردەگرێت یان نا.
زۆرینەی کۆچبەرە نوێیەکان بۆ کەنەدا لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاوە دێن و بەپێی پلانەکانی حکومەت ئامانجی ئەوەیە لە ساڵی 2023دا 465 هەزار دانیشتووی هەمیشەیی و لە ساڵی 2024دا 485 هەزار و لە ساڵی 2025دا 500 هەزار دانیشتووی هەمیشەیی ڕابکێشێت.