ناس کورد-
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان وتوێژەکانى لەبارەى "نیگەرانی لە حوکمڕانى" دەباتە قۆناغێکى دیکەوە، دواى ئەوەى لەگەڵ لایەنەکان کۆبووەوە، ئەوەش بەپێی میدیاى زمانحاڵى ئەو حزبە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاى زمانحاڵى یەکێتى (1-11-2022) بڵاویکردەوە، تیمه باڵاكەى یەکێتى کە سەردانى لایەنەکانى کردووە لەو بارەیەوە قۆناغی وتویژه‌كانی ده‌باته قۆناغێكی دیكه‌وه، هه‌روه‌ها ورده‌كاری و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی و هێزه سیاسییه‌كان بۆ مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كان و پاشانیش بۆ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ئاسۆ مامه‌ند سه‌رۆكی تیمی وتوێژكارى یەکێتى وتى " یه‌كێتی رازی نابێت به‌و حوكمڕانیه‌ی ئێستای كوردستان، له‌كاتێكدا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی دیكه به‌پێی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری هه‌موانه".
وتیشى "یه‌كێتی له‌به‌ر به‌رپرسیارێتی سیاسی و هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغه‌كان دانی به‌خۆیدا گرتووه و له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی خۆسه‌پێنیدا، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئه‌و دۆخه قبوڵناكات و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش ئاماده‌یه و ئۆباڵی پێشهات و لێكه‌وته‌كانی ئه‌م بارودۆخه له ئه‌ستۆ ناگرێت".
لاى خۆیەوە، سالار سه‌رحه‌د ئه‌ندامی تیمی وتوێژكاری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رایگه‌یاند "له‌كاتی سه‌ردانمان بۆ لای لایه‌نه‌كان ئه‌وانیش هه‌مان نیگه‌رانی ئێمه‌یان له‌سه‌ر حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پشتیوانی بڕیاره‌كه‌یان لێكردوین".
جەختیشیکردەوە "یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان نه‌ك هه‌ر په‌نجه‌ی خستوه‌ته سه‌ر بڕیاره تاكڕه‌وییه‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵكو چاره‌سه‌ره‌كانیشی لای خۆی گه‌ڵاڵه كردوه‌و به‌جدی كاریان له‌سه‌ر ده‌كات".