گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئاسایشى سلێمانى هۆشداریدەدات لەبەکارهێنانى درۆن

2022.11.01 - 19:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشى سلێمانى هۆشداریدەدات لەبەکارهێنانى درۆن

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مۆڵەت و ڕێکارەکانی  بەکارهێنانی درۆن رێکدەخاتەوە، هۆشداریشدەدات لە دەستبەسەرداگرتنیان ئەگەر بێ مۆڵەت بەکاربهێنرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسایش (1-11-2022) لە راگەیەنراوێکدا داواى لە سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێری ( درۆن ) دەکات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ تۆمارکردنی ئامێرەکانیان و پێدانی ڕێنمایی لەسەر ڕێکارەکانی بەکارهێنانی.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

‎ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی مۆڵەت و ڕێکارەکانی  بەکارهێنانی ( درۆن ) :

 

‎ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم بەکارهێنەرانی ئامێری ( درۆن ) دەکات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ تۆمارکردنی ئامێرەکانیان و پێدانی ڕێنمایی لەسەر ڕێکارەکانی بەکارهێنانی.

 

‎بەپێچەوانەوە بەکارهێنانی بەبێ مۆڵەت ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و دەست بەسەر ئامێرەکەیاندا دەگیرێت.

 

‎سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی دانیشتوانی شاری سلێمانی دەکەین کە بەردەوام هاوکارمان بوون لە پێدانی زانیاری بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان.

 

داواکارین لەکاتی بینینی ( ئامێری درۆن ) دا پەیوەندی بکەن

 

بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٠٦ ی  بەڕێوەبەرایەتیمان .