گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشى سلێمانى: دەستمان بەسەر زیاتر لە 21 تەن هێلكەدا گرت

2019.08.17 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشى سلێمانى: دەستمان بەسەر زیاتر لە 21 تەن هێلكەدا گرت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستبەسەرداگرتنى زیاتر لە 21 تەن هێلکە بڵاوکردەوە کە بە دوو كۆنتێنەر هێنرابوون. . لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە،  لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی نەهێشتنی هەر جۆرە كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قەدەغەكراو، هێزەكانمان توانیان لە مەرزی باشماخی نێودەوڵەتی ڕۆژی 17/8/2019 دەست بگرن بەسەر بڕی (21) تەن و نیو هێلكە. . بە گوێرەى راگەیەندراوەکە،  ئەو هێلكەیە بە دوو ئۆتۆمبێلی كۆنتێنەر هێنرابوونە ناو هەرێم، كە بەپێی بڕیار و ڕێنماییەكان هێنانی قەدەغەیە بۆ ناو هەرێم و ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە. . راگەیەندراوەکە جەخت دەکاتەوە،  دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و بارە هێلكەكاندا گیرا بۆ ئەوەی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی بكەنەوە بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی. .