ناس کورد-
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، توانیویانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پلانه‌كان بپارێزن و له ناكۆكییه حزبییه‌كانیش دووربخه‌نه‌وه، دەشڵێت، پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان بوونه‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (سێشەممە 1-11-2022) ڕایگەیاند، "ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ژینگه‌یه‌كی گونجاو هه‌یه بۆ كاركردن و ئه‌نجامدانی چاكسازی و جه‌ختی له‌سه‌ر چاكسازی ریشه‌یی كردووه‌ته‌وه، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیمان خێراتركردووه، كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، بیری له زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان كردووه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی بڕینی بودجه و شه‌ڕی تیرۆر بووه‌وه و ئه‌گه‌ر به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌بڕیبایه، هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی وه‌كو خۆی جێبه‌جێده‌كران، بەڵام توانیمان حكومه‌ت له پلانه‌كان بپارێزین و له‌ناكۆكییه حزبییه‌كان دووربخه‌ینه‌وه."
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی، قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد، " پارتی و یه‌كێتی هه‌ردووكیان به‌شدارن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان بوونه‌ته‌وه."
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە دۆخی عێراقیش ئاماژەی بەوەکرد، " به ملیاران دۆلار له كاره‌با و ئاوی عێراق به‌هه‌ده‌ر چووه و 17 ساڵه عێراق نه‌بووه‌ته خاوه‌نی كاره‌بای 24 كاتژمێری، پێویسته سوود له ئه‌زموون و پسپۆڕی وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌ربگیرێت."